د. جەمال كۆچەر: مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێردرێت و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەغداد مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێردرێت و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە”.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ كە بریتییە لە مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێردرێت و پەیوەندیی بە كورتهێنانەوە نییە.

راشیگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچە تەرخاندەكرێت نابێت لەو بڕە تێپەڕێت كە وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیارییكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی…
Total
0
Share