“چوار هاوڵاتیی کورد لە زینانە لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون”

لە جەول عزەدینی سەربە ناحیەی زینانە، شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو چوار هاوڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون و تائێستا ئازادنەکراون.

ڕەشید محەمەد کە باوکی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەوانەی دەستگیرکراون یەکێکیان کوڕمە و دووان لەوانیش برازامن شەوی پێنج شەممە ئەوان لەکاتێکدا سەرقاڵی ڕاوکردن بوون دەستگیرکران”.

ڕەشید محەمەد دەڵێت، “گەنجەکانمان لەلایەن هێزەکانی فیرقەی 5ی سوپای عێراقەوە سەرەتا تەقەیان لێکراوە و دواتر دەستگیرکراون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەیانەوە نییە و ئازادنەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
Total
0
Share