وەزارەتی بازرگانی: پارەی گەنمی جوتیاران بەخێرایی دەدرێت

وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو گەنمانەی کرد کە ئەمڕۆ براونەتە سایلۆی سلێمانی، بە گەنمی باش ناویبردن کە سەرجەمیان لە پشکنین دەرچوون.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو، ئەوەش لەکاتێکدا پیشتر ڕامانگەیاند لە 25ی ئەم مانگە گەنمی جوتیاران وەردەگرین بەڵام لەبەرئەوەی درەنگ دروێنە دەستیپێکرد بۆیە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

ڕاشیگەیاند، سەرجەم ئەو گەنمانەی ئەمڕۆ هێنراون بۆ سایلۆکان نمونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیراوە و سەرجەمیان دەرچوون و گەنمی باش بوون.

داوشیکرد، لە ڕۆژانی داهاتووشدا کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت وەک ئەمڕۆ بە پاکوخاوێنی بمێنێتەوە.

دڵنیایی دا بە جوتیاران، کە ئەمساڵ پارەی گەنم بەخێرایی دەدرێت و ئێستاش بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی بۆئەوەی بیدەین بەو جوتیارانەی گەنمەکانیان ڕادەست دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share