ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، جگە لە چەندین پسوڵەی سەرپێچی کە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بۆ ژمارەیەک شوێن و نانەواخانە کراوە، ئەمڕۆ هەینی 12 شوێنی دیکەیان داخستووە.
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی هەڵمەتەکانمان سەردانی ژمارەیەک لە چێشتخانە، نانه‌واخانه، شیرینییه‌كان و دوکانەکانی دیکەی بازاڕی شاری سلێمانیمان کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر (12) شوێن داخران.
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تەندروستی، نابێت خواردن و خواردنەوە له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه پێکهاتەکانیان دەگۆڕێت و ده‌بێته هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هەروەها دەبێتەهۆی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه”.