کاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هەفتەیەک درێژکرایەوە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیان یەک هەفتە درێژکردووەتەوە، لە کاتێکدا پێنجشەممەی ڕابردوو کاتەکەی کۆتاییهات.

کامەران وریا بەڕێوەبەری سایلۆکانی هەولێر ڕایگەیاندووە، بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتاییبێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانی بڕیار درێژکردنەوەی ماوەکەی دا.

باسی لەوەکردووە، ماوەی درێژکراوە یەک هەفتەیە و وەک هاوکارییەکە بۆ ئەو جوتیارانەی دواکەوتوون لە ڕادەستکردنی گەنمەکانیان.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، دابەشکردنی پارەی جوتیاران لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات.

پێشتریش ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سایستەکانی جوتیارانی ناردووە و بڕەکەی 300 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتیی یەكێتی: تەنها یەك لایەن سكاڵای دژی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەت تۆماركردووە

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاكە لایەنێکی کوردستانیی کە سکاڵای لە دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share