ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

ژنێکی خەڵکی سنە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، لەکاتێکدا ئەو دوو کەسە ماوەی چەند مانگێکە ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “ژنێکی تەمەن 21 ساڵ شەوی 14ی کانونی یەکەم، لەلایەن هاوژینەکەیەوە چوار چەقۆی لێدراوە و گیانیلەدەستداوە”.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “ژنەکە خەڵکی گوندی تیلەکۆی سەربە شاری دێولانی پارێزگای سنەیە و ناوی ئازادە مروەتییە”.

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو هاوسەرە خزمایەتییان هەیە و ماوەی چەند مانگێکە هاوسەرگیرییان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، هاوسەری ژنە کوژراوەکە برینداربووە و دوای دەستگیرکردنی وتویەتی، دوو پیاو ژنەکەمیان کوشتووە و دواتر خۆمیان بریندارکردووە، بەڵام دواتر دانیبەوەداناوە کە خۆی هاوسەرەکەی کوشتووە.

ڕێکخراوی هەنگاو وتویەتی، تاوەکو ئێستا هاوسەری ئازادە مروەتی هۆکاری ڕوداوەکە و کوشتنی هاوسەرەکەی ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ترەمپ نایەوێت خۆی بەدەستەوە بدات

بابەتی دواتر

بەریتانیا.. لێكۆڵینەوە لە سوتانی دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share