كونسوڵی ئەمریكا: له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنینەوە

كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ و بارودۆخی ئه‌فغانستان جیاواز بوو‌.

ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “بارودۆخی عێراق و ئەفغانستان جیاوازە و شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە، بۆیە بەرژەوەندییەکان وا دەخوازن پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق بەردەوامبن”.

وتیشی، “سەرۆک بایدن لە گرنگیی هەرێمی کوردستان و عێراق تێدەگات و بە ڕوونی بە مستەفا کازمی وتووە، سەقامگیریی عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە”.

پالەدینۆ جەختی لەوەشکردەوە، “ئەمریکا هەرێمی کوردستان و عێراق جێناهێڵێت، تەنیا هێزە شەڕکەرەکان لە عێراق دەگوازێتەوە”.

دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیش، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئێمە وەک ئەمریکا پاڵپشتی و لایەنگریی هیچ لایەنێک ناکەین، بەڵام حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف کە جێی متمانەی خەڵک بێت، هیوادارین خەڵکی عێراقیش بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكی شه‌ش منداڵه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانیله‌ده‌ستدا

پێشمەرگەیەكی كوردستان كە باوكی شه‌ش منداڵه‌، بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە، پێشمه‌رگه‌یه‌ك لە هێزەكانی بەرگریی فریاکەوتنی…
Total
0
Share