تەرمی یەكێكی دیكەی بێسەروشوێنانی ماوەت دۆزرایەوە

ته‌رمی یه‌كێكی دیكە له‌ گه‌نجه‌ بێسه‌روشوێنبوه‌كانی ماوه‌ت دۆزرایه‌وه‌، بەوەش بووە دووه‌م ته‌رم كە ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.

پەیامنێری ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر تەرمی یەكێكی دیكە لەو گەنجانەی كە لە چەمی خەمەڵۆکە لە سنووری قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوون دۆزرایەوە.

وتیشی، ئەو گەنجەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە ناوی دەرون ڕەئوفە.

هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان، ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکترن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هەڵکەوت نوری دۆزرایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

بەر لە ڕوسیا چین هێرشی ئەلیكترۆنی كردووەتە سەر ئۆكرانیا

بابەتی دواتر

وەتس ئاپ چەندین گۆڕانكاری لە نامەی دەنگیدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share