هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا 13 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، لەم مانگەدا لە سوریا و عێراق 13 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە و 13 كردەی تیرۆرستیان پوچەڵكردووەتەوە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا نوسیویەتی، تەنها لەم مانگەدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و هاوبەشەکانی لە عێراق و سوریا، 13 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوپەیمانان ڕێگربوون لە ئەنجامدانی 13 کردەی تیرۆرستی لەلایەن داعشەوە.

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش داواش دەکات هەر زانیارییەک لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەبوو، ئاگاداریان بکەنەوە

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانان دەڵێت، “هاوکارمان بە بۆ لەناوبردنی داعش وزانیاری دەربارەیان بنێرە بۆ 454 لە عێراق، و 9647512451273+ لە سوریا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
Total
0
Share