لە دوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوچەی ئازادی بازرگانی پەسەندکرا

دوای چەند ساڵێک لە بوونی وەک پڕۆژەیەک، دوو ناوچەی پیشەسازی – بازرگانیی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەسەندکرا و دروست دەکرێت، کە ئەویش ناوچەکانی مەریوان و بانە و قەسری شرینن.

لەسەر پەسەندکردنی قەسری شرین لە پارێزگای کرماشان هۆشەنگ بازوەند، پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند، “دوێنێ 4ی ئایار، کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کۆبووەتەوە و باش تاوتووێکردنی ئەو پرسە، ناوچەی بازرگانی ئازاد لە قەسری شرین پەسەندکراوە”.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران، دروستکردنی 13 نندی تایبەتی ئابووریی و 7 ناوچەی ئازادی بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەسەندکراوە، کە تێیدا شاری قەسری شیرین و ناوچەی مەریوانی تێدایە”.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە پەرلەمانتارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەی بوون، ناوچەکانی مەریوان و بانە و قەسری شرین و میهرانی ئیلام کراونەتە ناوچەی پیشەسازی – بازرگانی ئازاد.

بابەتی پێشتر

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد

بابەتی دواتر

هەرێمی کوردستان.. جارێکی دیکە ڕێژەی چاکبوونەوە لە توشبوون بە کۆرۆنا زیاتر بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share