هەرێمی کوردستان.. جارێکی دیکە ڕێژەی چاکبوونەوە لە توشبوون بە کۆرۆنا زیاتر بوو

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێر توشبوون و مردنی بە ڤایرۆسی کۆرنا بڵاوکردنەوە و 592 کەسی دیکە وەک توشبووی نوێ تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکە 270 کەس لە سلێمانی پشکنینەکەیان بە پۆزەتیڤ هاتووەتەوە و لە دهۆک 220 کەس وەک توشبووی نوێ تۆمارکراوە و لە هەولێریش ڕێژەکە دابەزیووە بۆ 46 کەس.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی هەرێم چوار کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە کە سێ کەسیان لە دهۆک بووە و یەک کەسیش لە سلێمانی بەهەمان هۆکار گیانیان لە دەستداوە.

ئاماری چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە بۆ ئەمڕۆش بەرزبوو، بە ڕێژەیەک هەزار و 179 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: رێککەوتن کراوە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێککەوتن کراوە کە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن، هەروەها پابەندبوونمان بە جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی…
Total
0
Share