بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیكە درێژکراوەتەوە.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داواكاریی ئێران، جارێكی دیكە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازە سنورییەکانەوە، لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
باسیلەوەشكرد، هۆكاری بڕیارەكە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و لەپێناو ڕێگریکردنە لەزیاتر بڵاوبونەوە و تەشەنەسەندنی پەتاكە.
لەرۆژی 25ی شوباتی ئەمساڵەوە، بەچەند قۆناغێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران دراوە و دواتر نوێکراوەتەوە، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت، كە هەڵگری ڤیزای نەخۆشین، یاخود خوێندکارن.