منداڵێكی كورد ئاستی زیرەكیی نزیك لە ئەنیشتاین-ی هەیە

پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت، ئەو منداڵەی لە پشكنینی IQ-دا توانای زیرەكیی زیاتر لە 125% دەرچووە، تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و دەیان كتێبی خوێندووەتەوە.

دکتۆر کۆچەر عمر، پزیشکی پسپۆڕی مناڵان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی بەرپرسانی پەروەردەی كردووە دەڵێت، ئەو منداڵەی کە پشکنینی IQی بۆ کراوە یەکێکە لە نەخۆشەکانم، تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و دەیان کتێبی خوێندووەتەوە، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب یەک عەرەبانە کتێبی کڕیبوو، هەر زوو هەمووی خوێندبووەوە، زیرەکییەکی لەڕادەبەدەری هەیە و ئاستی زیرەکی (125%) زیاتریشە.

دەشڵێت، “پێویستی بە قوتابخانەی تایبەتە بۆ بڕینی قۆناغەکانی خوێندن بەشێوەی خێرا و بوونە ئەستێرەیەکی پرشنگداری بواری زانست”.

ئەو پسپۆڕە ڕوونیدەكاتەوە، كاتێك ڕەوانەی پەروەردەی سلێمانی كردووە، بەداخەوە وەڵامیان داونەتەوە کە هیچ پرۆژەیەکی وا نیە لە پەروەردەی کوردستاندا.

داواشدەكات هەوڵێکی جددی بدرێت بۆ ئەم جۆرە قوتابییانە کە “دڵنیام ژمارەیان زۆرە”.

زیرەكی ئەو منداڵە نزیكە لە ئاستی ئەنیشتاین و ستیڤن هاوكینگ كە ئاستی ئەوان گەیشتوونەتە 160 پلە.

ئاستی زیرەكی Intelligence Quotient یان بە كورتی IQ بە چەند تێستێكی تایبەت لە بەشی پزیشكیی دەروونیدا دەخەمڵێنرێت.

پۆلێنی ئاستی زیرەكی لەلایەن لویس تێرمان Lewis Terman ساڵی 1916 بە ژمارە بۆ هەر ئاستێكی زیرەكی دانراوو، بۆ نموونە ئاستی زیرەكی 75 واتە زیرەكی كەم، ئاستی زیرەكی 80 واتە مامناوەندی، ئاستی 90 واتە لە ژێرەوەی تێكڕایی زیرەكی، ئاستی زیرەكی 100 بە ئاستێكی ئاسایی دەژمێردرێت، ئاستی 110 واتە بەرزتر لە ئاسایی، ئاستی زیرەكی 120 واتە زۆر باش، 130 واتە ئاستی نایابی زیرەكی، 140 واتە ئاستی زیرەكی لە ڕادەبەدەر، 150 واتە ئاستی زیرەكی بەهرەدار و 160و بەسەرەوە واتە ئاستی بلیمەتی.

بابەتی پێشتر

ماوەی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگاكان درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

كەسێك بەتۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share