میدیاكانی پارتی و پەكەكە لەبارەی گرژییەكەی سیدەكان قسەی جیاواز دەكەن

شەوی ڕابردوو، لە گەرووی ناوبەردان لە سنوری ناحیەی سیدەکان، گرژی لەنێوان هێزێكی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و گەریلاكانی پەكەكە دروستبوو، میدیاكانی هەردوولا قسەی جیاواز لەبارەی گرژییەكەوە دەكەن.

میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان وایان بڵاوكردەوە، شەوی ڕابردوو شەڕ لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە و پەکەکە دروستبووە، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزی پێشمەرگە، كە سەر بە پارتییە و لەچوارچێوەی لیوا یەكخراوەكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا نییە، لەبارەی شەڕەکەی شەوی رابردووەوە ڕایگەیاندووە، “ژمارەیەک چەکداری پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام هێرشەکە تێکشكێنراوە”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دوپاتیشیكردووەتەوە، هیچ پێشمەرگەیەك لە گرژییەدا بریندار نەبووە.

بەڵام میدیاكانی سەر بە پەكەكە ڕەتیدەكەنەوە گەریلا هێرشیكردبێتە سەر پێشمەرگە، لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاویكردوەتەوە، “چەکدارەکانی هێزی هەڵگوردی پارتی بە چەکی قورس هێرشیانکردووە و ویستویانە لە ناوچەکە جێگیرببن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە پێیان واتراوە نابێت لێرە جێگیربن و هۆشیارکراونەتەوە”.

میدیاكەی سەر بە پەكەكە دەشڵێت، “لە بەرامبەردا چەکدارەکانی پارتی تەقەیان کردووە و تەنانەت ئاڕ پی جی-یان بەکارهێناوە، بۆیە گەریلاکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و چەکدارەکانی پارتی هەڵهاتوون و ناوچەکەیان جێهێشتووە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار و تمەن زیاتر بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

ئەمشەو یارییەکانی گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەهۆکاری هونەری و یاسایی بڕیاردراوە دەرگای کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە. جومانە…
Total
0
Share