د. میران محەمەد: بەڵێنەکانمان جێبەجێدەکەین

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم بەڵێنەکانمان جێبەجێدەکەین.

د. میران محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پێش چوونە ژوورەوەی بۆ نێو تەلاری پەرلەمان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سەرجەم ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان دابوو جێبەجێیان دەکەین و خزمەتی باشتر دەکەین.

وتیشی، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تەنها تایبەتە بە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران.

ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تیایدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن. ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share