ئەمشەو یارییەکانی گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو، پێنجشەممە دوو ڕوبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، دووان لە یانە کێبڕکێکارەکان بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە دەبڕن.

ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس میوانداری ڤیاڕیاڵی ئیسپانی دەکات.

لەم یارییە بەهێزەدا، یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن پێویستی بە بردنەوە دەبێت، بەوپێیەی لە یاریی چوون ژێرئاوگەڕەکانی لا سیرامیکا توانییان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوە تۆماربکەن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی دیکەدا یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە ئۆڵۆمپیکۆ ستادیەم میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەکات.

لەم یارییەدا سەرکەوتنی یانەی مانچستەر یونایتد بە ڕادەیەکی زۆر یەکلاییبووەتەوە، چونکە لە یاریی چوون بە ئەنجامی (6-2) بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

یاری نێوان ڕۆما و یونایتد لەلایەن فیلێکس بریچی ناوبژیوانی ئەڵمانی و ستافێکی ئەڵمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لە بەرامبەردا ڕوبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵ و ڤیاڕیاڵ لەلایەن سلاڤکۆ ڤینچیچی ناوبژیوانی سلۆڤینی و ستافێکی سلۆڤینیەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

 

ئارسیناڵ – ڤیاڕیاڵ (10:00)

ڕۆما – مانچستەر یونایتد (10:00)

بابەتی پێشتر

میدیاكانی پارتی و پەكەكە لەبارەی گرژییەكەی سیدەكان قسەی جیاواز دەكەن

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ و ڕۆما .. ڕێککەوتنێک بە موچەی کەمتر و خەونی گەورەتر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share