بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ماوەی دوو مانگە بێ ئاون

لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چەند گەڕەکێک ماوەی دوو مانگە ئاوی ماڵانیان بۆ نەچووە و هاوڵاتییان خۆیان ئاو دەکڕن و بەشێکیشیان بە رێگەی دیکە ئاو دابیندەکەن.

هەریەکە لە گەڕەکەکانی باداوە و فەرمانبەرانی هەولێر بەدەست قەیرانی بێ ئاوییەوە دەناڵێنن وەک خۆیان دەڵێن، “لە جەژنی قوربانەوە ئاویان بۆ نەچووە”، دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەران باس لەوە دەکەن، لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا هیچ بەرپرسێک وەڵامی داواکارییەکانی نەداونەتەوە.

یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هەموو رۆژێک دەبێت ئاو بکڕین و هەر تانییەک بڕی 10 هەزار دیناریان لێوەردەگرێت”، ئەمە سەرەڕای پیسی ئەو ئاوەی تانکەرەکانی دەیفرۆشن کە وەک خۆیان باسی دەکەن، “چڵکاوە”.

دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی هەولێر بەشێکیان بە رێگەی دەبە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەچنە شوێنەکانی دیکە و ئاو دەهێنن بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، دانیشتووانی گەڕەكی فەرمانبەران لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەی 10 خولەك شەقامێكی سەرەكییان داخست.

بابەتی پێشتر

دەستبەسەر موڵک و ماڵی وەزیری پێشووی نەوتدا گیرا

بابەتی دواتر

پێداچوونەوە بە پارەی کارەبای سیتییەکان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share