دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار پشكی كۆمپانیاكەی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا فرۆشت.
بەپێی (فۆڕبس) پاش ئەژماری باجەكان، پوختەی قازانجی جیف بیزۆس دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن، كە دەوڵەمەندترین كەسی جیهانە، دەگاتە 1.9 ملیار دۆلار، ئاماژەی بەوەشداوە سامانەكەی بیزۆس بە 192.6 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
گرێبەستەكان، بە یەكەم گرێبەستی فرۆشتن دادەنرێن كە بیزۆس لەمساڵدا ئەنجامیدابێت، پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دۆلار پشكی ئەمازۆن-ی لەڕێی سێ بەش خستنەڕووەوە لە مانگەكانی شوبات و ئاب و تشرینی دووەم فرۆشت.
بەشێوەیەكی گشتیش بیزۆس نزیكەی 740 هەزار پشكی ئەمازۆنی لەم هەفتەیەدا فرۆشت كە نرخی هەر پشكێك لەنێوان 3274 بۆ 3485 دۆلاردا بووە، بەپێی چەند بەڵگەنامەیەكی نوێ كە پێشكەش بە لیژنەی كاغەزە داراییەكان و بۆڕسەكان كراون.
بەمەش بیزۆس خاوەنی نزیكەی 52.5 ملیۆن پشكی ئەمازۆن-ە، پشكی لە كۆمپانیاكەدا 10.4%ە.
س: فۆڕبس