ساڵانە ئەمریکییەکان نزیکەی 68 ملیۆن دۆلار فڕێدەدەن

کۆمپانیای ReWorld کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە چارەسەرکردنی پاشماوەکان، ئاشکرایکردووە، دانیشتووانی ئەمریکا ساڵانە بە بەهای نزیکەی 68 ملیۆن دۆلار کۆین(پارەی کانزایی) فڕێدەدەن بە چەندین هۆکاری جیاواز.

بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، کۆمپانیاکە ساڵانە 550 هەزار تۆن کۆینی فڕێدراو ریسایکل دەکات و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە کۆین بۆ زۆرێک لە ئەمریکیەکان کاتی بەسەرچووە چونکە ئێستا لە هەموو شوێنێک کار بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

دەزگای کارگێڕی ئاسایشی گواستنەوە (TSA) کە دەزگایەکی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکایە، بڵاویکردەوە لە ساڵی 2014دا بڕی 675 هەزار دۆلاری وەک کۆین کۆکردووەتەوە.

لەبارەی هۆکارەکانی فڕێدانی ئەو کۆینانەوە بەڕێوەبەری کاروباری دارایی لە کۆمپانیای ReWorld ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک کەس لێیان ون دەبێت یاخود دەکەوێت و هەندێک جاریش ئەو دراوانە دەکەونە نێوان کورسی شوێنە گشتییەکان و لە کاتی پاککردنەوەیاندا فڕێدەدرێن.

ئابوریناسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، ئەگەر 100 یاخود تەنانەت 20 دۆلار لەدەستبدەیت، بەدوایدا دەگەڕێیت، بەڵام ئەگەر یەک کۆین لەدەستبدەیت ئەوا بەدوایدا ناگەڕێیت.

ئەو ئابوریناسە داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد کارکردن بەو جۆرە دراوە رابگرێت چونکە سێ هێندەی بەهای خۆی تێدەچێت لە کاتی دروستکردنیدا، هاوکات بە پێی راپۆرتێکی حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی 2023 بڕی 707 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی ئەو کۆینانە خەرجکراوە.

بابەتی پێشتر

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا

بابەتی دواتر

مێردمنداڵێک لە گەرمیان ونبووە و کەسوکارەکەی لە رێگای ئێستاوە سۆراغی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share