کارامەیی ئیدارەی سیتی نهێنی باڵادەستی گواردیۆلایە لە پریمەرلیگ

ئیدارەی مانچستەر سیتی لە پشت سەرکەوتنەکانی گواردیۆلاوەیە

گواردیۆلا لەم وەرزەدا لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی گرتووە و جگە لە زیرەکی خۆی، کارامەیی ئیدارەی سیتی کاریگەری هەبووە.

بەبێ سێرجیۆ ئەگوێرۆی گۆڵکاری پێکهاتەکەی و کین دی برۆینی باشترین ناوەندکاری جیهان و بە کەموکەرتی هێڵی بەرگری باڵی چەپەوە، مانچستەر سیتی گواردیۆلا 53 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی حەوت خاڵ پێش نزیکترین ڕکابەری کەوتووە کە یانەی مانچستەر سیتیە.

لە پشت سەرکەوتنەکانی گواردیۆلاوە دوو هۆکار بوونیان هەیە، یەکەمیان شێوازە هێرشبەریەکەیی و شارەزاییەتی لە بوارە تاکتیکیەکان، دووەمیشیان کارامەیی ئیدارەی سیتیزنە.

کارگێڕییەکی سەرکەوتوو

بەڕێوبەرانی سیتی سەرجەم خواستە هونەریەکانی گواردیۆلایان جێبەجێکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 چەندین بەرگریکاری بەتوانای وەک ناسان ئاکی (بۆرنمۆس)، ڕوبن دیاس (بەنفیکا) بۆ دابینکرد.

لەم وەرزەدا جۆن ستۆنز گەڕاوەتەوە سەر ئاستە ناوازەکەی جارانی و هاوشانی دیاس باشترین دووانەی سەنتەری بەرگرییان بونیادناوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئاکی و لاپۆرت و گارسیا هاوکاری باشی هێڵەکەیان کردووە و متمانەیان بەدەستهێناوە.

لە هێڵی ناوەند بوونی ڕۆدری و بێرناردۆ سیلڤا و فیل فۆدین، هەروەها ڕیاز مەحریز و فیران تۆرێس و گابریال جیسوز کاریگەرییان دروستکردووە، بەشێوەیەکی گشتی ئەو یاریزانانەی “پێپ” داوایکردوون دابینکراون و سوودیان گەیاندووە.

ژیان لەسەر یاریزانێک نەوەستاوە

یۆرگن کلۆپ لەم وەرزەدا ڤێرجیل ڤان دایکی بەهۆی پێکانەوە لەدەستداوە، بەم هۆیەوە یانەکەی کەوتووە، بەپێچەوانەوە ئاستی گواردیۆلا لەسەر یاریزانێک نەوەستاوە.

لە ڕووی هێرشبەریەوە سیتی نزیکی لیڤەرپوڵە، شینە ئاسمانیەکان 46 گۆڵیان تۆمارکردووە و لیڤەرپوڵ 45، بەڵام لە ڕووی بەرگریەوە لیڤەر 32 گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە و جیاوازییان لەگەڵ زەبەلاحەکەی مانچستەر زۆرە و کوڕانی گواردیۆلا تەنها 14 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی نەینەوا دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی داعشی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سێكس و سیاسەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share