(فیفا) گۆڕانکاری لە یاساکانی تۆپی پێدا کرد

بۆردی کارگێڕیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و لیژنەی یاسایی هەمان فیدراسیۆن (IFAB) کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا، چەند بڕیارێکیان لەبارەی یاسا کارپێکراوەکانی بواری تۆپی پێ دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆردی کارگێڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی گرنگیان لەبارەی یاساکانی تۆپی پێ و مۆندیالەوە دەکرد، دەرچوواندنیان بۆ یاساکان کرد و بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەممووزی 2022وە کاری پێبکرێت.

یاسای “ئۆف ساید”

یاساکانی “ئۆف ساید” بە هەمانشێوەی ڕابردوو کاری پێدەکرێت لەگەڵ هاوکاریکردنی داوەران بە ڕۆبۆتی تەکنۆلۆژی، ئەوەش کاریگەریی لەسەر ئاست و بڕیاری داوەران دەبێت.

ئەم هاریکارییەی داوەران لە تەکنۆلۆژیای (VAR) باشتر دەبێت، بەڵام بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر تاوەکو ئێستا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، بەڵکو کاری پێدەکرێت بۆ زیاتر ئاشنابوون پێی و پاشان بڕیاری کۆتایی دەدرێت کە ئایا لە مۆندیال بەکار بهێنرێت، یان نا.

یاسای گۆڵپارێزان و پەناڵتی

لە کاتی ئاراستەکردنی پەناڵتی، یاخود لێدانی سزا، گۆڵپارێزان دەبێت هەر دوو پێیەکانیان لەسەر هێڵی گۆڵ بێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پێشوودا گۆڕانکاری لە یاساکەدا کرابوو، گۆڕانکارییەکانیش ڕێگەیان بە گۆڵپارێزان دەدا پێیەکان لە پشت و پێیەکان لەبەردەمی هێڵی گۆڵ بچەسپێنن.

بەپێی گۆڕانکارییە نوێیەکە، یاسای چەسپاندنی پێی گۆڵپارێزان لەسەر هێڵی گۆڵ لە کاتی ئاراستەکردنی پەناڵتیدا دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

ئاڵوگۆڕی یاریزانان

فیفا بڕیاریدا یاسای پێنج ئاڵوگۆڕ لە یەک یارییدا درێژە پێبدات، هەروەها چانس بە هەڵبژاردە و یانەکان دەدات لە کاتی گەیشتن بە کاتە زیادکراوەکاندا گۆڕانکاری شەشەم ئەنجام بدەن.

یەکێکی دیکە لە یاساکان پەیوەستە بە پێکانی یاریزانان لەسەر ئاستی مێشک، لەم حاڵەتەدا دەبێت تەندروستی یاریزانەکە بپارێزرێت و ڕێگە بدرێت گۆڕانکاری بە یاریزانی پێکراو بکرێت، ئەگەرچی یانە، یاخود هەڵبژاردەکەی چانسی ئاڵوگۆڕیان نەمابێت.

(تێبینی: فیدراسیۆنەکانی سەر بە فیفا سەرپشک کراون لە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە)

کارتی سوور

لیژنەی یاسایی فیفا بڕیاریدا کارتی سوور بەڕووی هەر یاریزانێکدا بەرز بکاتەوە، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەستەکانەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ ڕەتکردنەوەی گۆڵ.

لە هەر بارودۆخ و حاڵەتێکدا کارتی سوور دەدرێت بە یاریزانێک کە بە دەستەکانی گۆڵێکی ڕاستەقینە ڕەت دەکاتەوە، واتە بابەتی خوێندنەوە و لێکدانەوەی داوەران هەڵوەشێنرایەوە، ئەو یاریزانەی بەدەست گۆڵێک بگەڕێنێتەوە ڕاستەوخۆ لە یاریگا دەکرێتە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ژنان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مارسیلۆ دوای ماڵئاوایی كردنی لە ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share