زیاتر لە 800 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

995 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، 805 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و 995 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 645 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 805 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 995 توشبوو چاكبوونەتەوە و 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین لە دهۆك بووە بە حەوت حاڵەتی مردن، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.

وەزارەتی تەندروستی ڕونیشیكردوەتەوە، كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 153 هەزار و 582 كەس لەو ژمارەیە 131 هەزار و 244یان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 68 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەرۆكی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

مینحەی مانگانەی 639 زیندانی سیاسی پەسەندكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share