پشکنینی “PCR” دەتوانێت گۆڕاوەکانی کۆرۆنا دەستنیشان بکات؟

لەگەڵ سەرهەڵدانی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا توێژەران لەجیهاندا هەوڵی دەستخستنی ئەنجامی وردی پشکنینەکانیان داوە، تاوەکو بگەنە ئەوەی پشکنینی “PCR” نەک تەنها بۆ کۆرۆنای بنەڕەتی بەڵکو بۆ سەرجەم گۆڕاوەکانیش ئەنجامی ورد بدات بەدەستەوە.

توێژەران لە کۆمپانیای “پزیشکی و چاودێریی تەندروستیی تەکتیکی” بەهاوکاری لەگەڵ زانکۆی ڕۆتجەرزی ئەمریکی، هەستان بە توێژینەوە لەبارەی ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی کۆرۆنا بەشێوەیەکی ورد و دروست، توێژەران ئەنجامی بەدەستهاتووی ئەزموونەکەیان بڵاوکردەوە کە ئەنجامەکەی پشکنینی “PCR”ـە.

بەمەبەستی پەرەپێدانی ئەو پشکنینە بۆ گۆڕاوەکانیش توێژەران “یەکەی وردیان” هاوشێوەی بەیەکەوەبەستنی تاڵە موویەک بەکارهێنا کە تەکنیکێکی تایبەتی زانکۆی ڕۆتجەرزی ئەمریکییە دەکرێت بەشێوەی بەیەکەوە بەستنی زنجیرەیی دابنرێن.

ئەوان نۆ زنجیرەی بۆماوەیی گۆڕاوەکانیان بەکارهێناوە، بۆ هەریەکەیان بۆیەی ڕەنگ تایبەتیان بەکارهێنا، بەمەبەستی دیاریکردنی لەڕێگەی ڕەنگەکەیەوە لەکاتی تویژینەوە لەسەر یەکێک لە زنجیرەکان.

توێژەران زنجیرە پێکەوەبەستراوە بۆماوەییەکانیان بۆ تاقیکردنەوەی پشکنینی “PCR” بەکارهێنا، کە لە 26 کەسی جیاوازی تووشبوو بە کۆرۆنا وەرگیرابوون.

ئەنجامی پشکنینەکان دەریخست دووان لەوان تووشبووی گۆڕاوی “ئەلفا”ن، یەکێکیان تووشبووی “گۆڕاوی ئەپسیلۆن” بوو، هەشتیان تووشبووی گۆڕاوی “دەلتا” بوون، ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست ئەو جۆرە لە پشکنین ورد و 100% دروستە.

لەگەڵ دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن زانایان پێیانوایە توێژینەوەکە بۆ ئەویش ئەگەری گونجانی هەیە، بەهەمانشێوە لەماوەی مانگێکدا زنجیرەیەکی هاوشێوەیان لە ئۆمیکرۆن دروستکرد بۆ توێژینەوە.

توێژەران توانییان لە کۆی 33 سامپڵی وەرگیراو لە تووشبووانی کۆرۆنا، 17 تووشبووی ئۆمیکرۆن دەستنیشان بکەن، کە پێشتر بە ڕێگەی دیکە پشتڕاسکرابووەوە و ئەنجامەکان بەڕێژەی 100% دروستبوون.

رەیان دیکدان بەشدار لە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیەدا دەڵێت، “ڕێگاکانی پەرەپێدانی دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و گۆڕاوەکانی دەتوانێت سوودبەخشبێت بۆ پەتاکە، یان بۆ هەر ڤایرۆس و پەتایەکی دیکە کە ئەگەری هەیە لەداهاتوودا سەرهەڵبدات”.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی تەقەكردن لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا 11 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

ڕێكار بەرامبەر ئەو مەلایەی نەورۆزی بە "جەژنی كافر و ئاگرپەرست" ناوبرد دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share