ڤایرۆسێکی نوێ لە هیندستان دەرکەوت کە نە چارەسەر نە ڤاکسینی هەیە

پەیوەندیدارە بە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسەكە

تازەلاوێکی هیندی لە ویلایەتی کیرلای وڵاتەکەی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی نیپا گیانیلەدەستدا.

وەزیری تەندروستی کیرلای هیندستان رایگەیاند، تازەلاوەکە تەمەنی 14 ساڵانە، لەدوای مردنی رێکارە خۆپارێزییەکان گیراونەتەبەر، 60 کەس کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە هەیە و کەرەنتین کراون.

ڤایرۆسی نیپا بۆ یەکەمجار پێش 25 ساڵ لە مالیزیا دەرکەوت دواتر لە وڵاتانی بەنگلادیش و هندستان و سەنگافورە بڵاوبووەوە و لە ساڵی 2018 جارێکی دیکە لە هیندستان دەرکەوتەوە.

ڤایرۆسەکە لە رێگای شەمشەمەکوێرە و بەراز و خواردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و هەڵاوسانی مێشک و لەبەرئەوەی تا ئێستا هیچ چارەسەرییەکی بۆ نەدۆزراوەتەوە دەبێتە هۆی مردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share