كازمی و مەكگۆرك پرسی كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان تاوتوێ دەكەن

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندێكی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی برێت مەكگۆرك كرد، پرسی كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە خاكی عێراقدا تاوتوێ دەكەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی مستەفا كازمی و برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی هاوبەشیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد، لە بوارەكانی ئابوری و ڕۆشنبیری و چەند بوارێكی دیكەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە كۆبوونەوەكدا جەت لە كاراكردنی بەندەكانی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریكا كراوە، بە پرسی چوونەدەرەوەی هێزە شەڕكەرە بیانیەكانیشەوە لەنێو خاكی عێراقدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسلەوەشكراوە، كازمی و مەكگۆرك گفتوگۆیان لەبارەی زیاتركردنی هەماهەنگیی نێوان بەغداد و واشنتۆن كردووە لە بواری تەندروستی و ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام چانسێکی دیکە بە گاریس بەیل دەدات

بابەتی دواتر

هاوشێوەی بەرهەمهێنان، لە کۆکردنەوەی داهاتی کارەباشدا هاوبەشی بە کەرتی تایبەت دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی روسیا دەكات

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە روسیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە. نوسینگەی رۆژنامەوانیی كرملین…
Total
0
Share