تۆتنهام چانسێکی دیکە بە گاریس بەیل دەدات

ئەستێرەی وێڵزی یانەی ڕیاڵ مەدرید، گاریس بەیل لەم وەرزەدا بە درێسی تۆتنهامەوە ئاستێکی بەرزی پیشکەشکردووە و بەڕێوەبەرانی یانە ئینگلیزییەکە بیر لە نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی، ڕاهێنەری کاتیی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، ڕاین مەیسن سەرسامە بە تواناکانی بەیل و لە دوو ڕوبەڕووبوونەوەی کۆتاییدا بەشێوەیەک یاریزانەکەی جوڵاندووە توانیویەتی چوار گۆڵ تۆماربکات، بەتایبەت لە ڕوبەڕووبوونەوەی شیفێڵد یونایتد شەمەندۆفێرەکەی وڵاتی وێڵز هاتریکی تۆمارکرد.

بەیلی تەمەن 31 ساڵ ڕایگەیاندووە، “مەبەست لە یاریکردنم بۆ تۆتنهام، گەڕانەوەبوو بۆسەر ئاستێکی بەرز و یاریکردنی زیاتر، تاوەکو چانسی یاریکردن لە یورۆی 2020 بەدەستبهێنم، دوای ئەو پاڵەوانێتییە دەگەڕێمەوە بۆ مەدرید”.

زە سەن نوسیویەتی، ئەم هەڵوێستەی بەیل بۆ سەردەمی جوزێ مۆرینیۆ بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ڕاین مەیسن بەختەوەرە، لەبەرئەوەیە سەرۆکایەتی یانە بیریان لە نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی کردووەتەوە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە.

بەیل هەفتانە بەبڕی 750 هەزار پاوەند موچە بەدەستدەهێنێت، نیوەی تێچووی موچەکەی لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدرید و نیوەکەی دیکەی لەلایەن تۆتنهامەوە تەرخاندەکرێت.

بابەتی پێشتر

کارتلیجی ئەژنۆی فاتی کۆتاییهاتووە و نەشتەرگەری چوارەمی بۆ دەکرێت

بابەتی دواتر

كازمی و مەكگۆرك پرسی كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان تاوتوێ دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share