“عێراق دووەمین وڵاتی ناوچەكەیە لە زۆریی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان”

پسپۆڕانی یاسای تاوان دەڵێن، لەڕووی ژمارەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان، عێراق ڕیزبەندیی دووەمی وڵاتانی ناوچەكەی گرتووە و هۆكارەكەشی بۆ “نەبوونی یاسایەكی ڕاگری ئەو دیاردەیە” دەگەڕێننەوە.

بەپێی وتەی چەند پسپۆڕێكی یاسا كە قسەیان بۆ میدیای عێراقی كردووە، دیاردەی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان لە عێراق بە ڕێژەیەك بەرزبووەتەوە، وڵاتەكەی كردووەتە دووەم وڵاتی ناوچەكە و دەوروبەر لە ڕووی زۆریی ژمارەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان.

دەشڵێن، یاسا سزایەكی ڕاگری بۆ ئەو كەسانە دیارینەكردووە كە دەستدرێژی و گێچەڵ دەكەن بە جۆرێك كە قورسیی سزاكە ببێتە بەربەستێك لە بەردەم ڕەفتاری لەو جۆرە، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان.

وەك پسپۆڕانی یاسای تاوان ئاماژەی بۆ دەكەن، لە سیستمی سزاداندا، “هیچ تاوان و سزایەك بەبێ دەقی یاسایی بوونیان نییە” و لە دۆسیەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژناندا، پەنادەبرێت بۆ ماددەی 402 لە یاسای سزاكان كە تایبەت بە ڕەفتارێك بە ئاشكرا ئەنجامبدرێت و ئابڕووی گشتی بڕووشێنێت، نەك دەستدرێژی بۆ سەر ژن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
Total
0
Share