11 ھەزار کەس لە عێراق بێسەروشوێنبوون

لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا، 11 ھەزار کەس لە عێراق بێسەروشوێنبوون و لە پێنج دەیەی رابردوودا، عێراق یەكێك بووە لەو وڵاتانەی زۆرترین كەسیان تیادا رفێندراون و بێسەروشوێنبوون.

روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا 11 ھەزار خێزانی عێراقی، رێکخراوەکەیان لە بێسەروشوێنبوونی ئەندامێکیان ئاگادارکردووەتەوە، بەشێک لەو كەسانە لەلایەن داعشەوە رفێندراون.

رێكخراوەكە پشتبەست بە راپۆرتەكانی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور دەڵێت، لە عێراقدا زۆرترین كەسی بێسەروشوێنبوو هەن كە بەهۆی دەیان ساڵ لە ململانێ و توندوتیژییەوە بێسەروشوێنبوون.

بەپێی راپۆرتی روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆشایی ئەمنی و رووخانی حكومەتەكان و كەمتەرخەمیی دەسەڵاتەكان لە گرتنەبەری رێكار و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا، زۆرترین كەس لە عێراق بێسەروشوێنبوون كە بە شێوەیەكی گشتی لە بەغداد، ئەنبار، نەینەوا و بابل بوون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت. باسم عەوادی لە…
Total
0
Share