سکواوکا ڕیزبەندی باشترین ڕاهێنەران لەمێژووی چامپیۆنزلیگ ئاشکرادەکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی چنینەوەی سێ نازناوی لەسەریەک وەک باشترین ڕاهێنەری خولی یانە پاڵەوانەکان دەستنیشاندەکرێت.

ماڵپەڕی سکواوکای تایبەت بە داتا و ئامارەکان، پاڵپشت بە داتا و ڕێژەی نازناو و بردنەوەکانەوە ڕیزبەندی باشترین ڕاهێنەرانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەپێی نێوەندی ڕێژەی بردنەوەکانیان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، زینەدین زێدانی فەرەنسی پلەی یەکەمی پێدراوە بەوپێیەی لە سێ خولی لەسەریەکدا هەڵگری جامە گوێچکەدارەکە بووە.

لەپلەی دووەمیشدا پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی هاتووە کە دوو نازناوی بەدەستهێناوە، ئەوەی جێی تێڕامانە دیاریکردنی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ئێڤەرتۆنە لەپلەی سێیەمدا.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانەکانی میلان دووجار و لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نازناوێکی چنیوەتەوە، کۆی سێ نازناو دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا بەکۆکردنەوەی داتا کەوتووەتە پاش زێدان و گواردیۆلا.

ڕیزبەندی باشترین ڕاهێنەرانی چامپیۆنزلیگ بەپێی داتا و ئامارەکانی سکواوکا:

1. زینەدین زێدان – ڕیاڵ مەدرید: (٢٦) بردنەوە، هەشت یەکسانبوون و شەش دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٦٥) و هەڵگری نازناوەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨.

2. پیپ گواردیۆلا – بەرشلۆنە، بایرن میونشن، مانچستەر سیتی: (٧٤) بردنەوە و (٢٦) یەکسانبوون و (٢١) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٦١)، بەدەستهێنەری نازناوەکانی ٢٠٠٩، ٢٠١١.

3. کارلۆ ئەنچلۆتی – پارما، یوڤانتۆس، میلان، چێڵسی، پاریس سانت جێرمان، ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن، ناپۆلی، ئێڤەرتۆن: (٩١) بردنەوە و (٣٨) یەکسانبوون و (٣٦) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٥٥.١٥)، بەدەستهێنەری نازناوەکانی ٢٠٠٣، ٢٠٠٧، ٢٠١٤.

4. جوزێ مۆرینیۆ – پۆرتۆ، چێڵسی، ئینتەرمیلان، ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یونایتد، تۆتنهام: (٨٠) بردنەوە و (٣٦) یەکسانبوون و (٢٥) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوەی لەسەدا (٥٦.٧٤)، هەڵگری نازناوەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٠.

5. لویس ڤان گال – ئەیاکس ئەمستەردام، بەرشلۆنە، بایرن میونشن، مانچستەر یونایتد: (٥٧) بردنەوە و (١٦) یەکسانبوون و (٢٢) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٦٠)، بەدەستهێنەری نازناوی ١٩٩٥.

6. سێر ئەلێکس فێرگسۆن – مانچستەر یونایتد: (١٠٥) بردنەوە و (٥٠) یەکسانبوون و (٣٩) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٥٤)، بەدەستهێنەری نازناوەکانی ١٩٩٩، ٢٠٠٨.

7. یوب هاینکس – ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن: (٤١) بردنەوە و (١٦) یەکسانبوون و (٢٠) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٧٠)، بەدەستهێنەری نازناوەکانی ١٩٩٨ و ٢٠١٣.

8. ڤیسێنتی دیل بۆسکی – ڕیاڵ مەدرید: (٣٤) بردنەوە و (١٢) یەکسانبوون و (١٤) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٥٧)، بەدەستهێنەری نازناوەکانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٢.

9. ڕافائێل بینیتێز – لیڤەرپوڵ، ئینتەرمیلان، چێڵسی، ناپۆلی، ڕیاڵ مەدرید: (٥٤) بردنەوە و (٢٠) یەکسانبوون و (٢١) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوە لەسەدا (٥٧)، هەڵگری نازناوی ٢٠٠٥.

10. ئۆتمار هیتزفێڵد – بوروسیا دۆرتمۆند، بایرن میونشن: (٤٨) بردنەوە و (٢٧) یەکسانبوون و (٢٠) دۆڕاندن، نێوەندی ڕێژەی بردنەوەی لەسەدا (٥١)، هەڵگری نازناوەکانی ١٩٩٧ و ٢٠٠١.

بابەتی پێشتر

درجال کێیە؟ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە بەربەستەکەی دوکان ناسراوە

بابەتی دواتر

بن سەلمان و نیوکاسڵ؟ نرخی (١١) یانەی ئینگلیزی لە پاوەندێکەوە بۆ نزیکی ملیار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share