سەرۆكی هەرێم داوای هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەكات بۆ ناوچە جێناكۆكەكان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە بەغداد و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكات، كاربكەن بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناكۆكەكان.

دوای هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك پردێ، كە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەك، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی دووپاتكردووەتەوە، دەڵێت، “ئێمە چەندین جار حكومەتی فیدرالی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكیلەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە”.

سەرۆكی هەرێم جارێكی دیكە داوا لە پەرلەمان و حكومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش كردووە، “بەخێرایی كاربكەن لەسەر دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە ناكۆكیلەسەرەكان، بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو ناوچانە وەك كۆریدۆری جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لەلایەن داعشەوە بەكارنەهێندرێت، چونكە ئەوە مەترسییەكی زۆر گەورەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق و هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەكە و جیهان”.

ئامادەیی هەرێمی كوردستانی پیشانداوە بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەپێناو دروستكردنی ئەو هاوبەشی و هاوئاهەنگییە بەشێوەیەكی خێرا.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی لەهەناوی كرێكاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەیكردووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە گلەیی لە بوونی بۆشایی ئەمنی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانبوو

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی گرانبووە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لەمشەوەوە 50 دینار چووەتەسەر نرخەكەی. ئازاد محەمەد…
Total
0
Share