بەنزین گرانبوو

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی گرانبووە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لەمشەوەوە 50 دینار چووەتەسەر نرخەكەی.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە گرانبووە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 50 دینار چووەتەسەر نرخەكەی و هۆكارەكەشی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە چەند ڕۆژێك پێش جەژنی ڕەمەزان بەنزینی 690 دیناری نەنێردراوە بۆ سلێمانی .

ئاشكرایكرد، بڕی ئەو بەنزینەی لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردە دەكرێت كەمبووەتەوە و لە توركیاش نرخەكەی گرانە ئەو بڕە بەنزینەی لە عەمبارەكان هەڵگیرابوون تەواوبوون.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەكرد، “بەنزینی نۆڕماڵ بە 910 دینار وەردەگیرێت و بەنزینخانەكان بە 950 دینار دەیفرۆشن و جۆرەكانی دیكەش سەرجەمیان گرانبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
Total
0
Share