کارەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکرد

چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە کارەکانی لەژێر چاودێریی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و پێشانگاکە بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پەڕەی فەرمیی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، “کۆمپانیای عراق التقدم  ( DBX ) چواردەیەمین خولى پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە 25 بۆ 30/8 ڕێکدەخات لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پێشانگاکە دەبێت”.

پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بەبەشداریی 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەژێر ناونیشانی “بەپارێزگاریکردنت لە تەندروستیت، کارەکەت دەپارێزیت” بەردەوام دەبێت.

پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار سەردانیکەری هەیە لە پارێزگاکانی هەرێم و عێراقەوە.

لەبارەی پێشانگاکەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم جۆرە پێشانگایانەوە ئەو تەحەدایانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبوون، بگۆڕین بۆ دەرفەتی بووژانەوە”.

پارێزگاری سلێمانی جەختیکردەوە کە کارەکانی پێشانگاکە بەپێی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

ورد و درشت لەبارەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا لەبارەی سەرچاوەی كۆرۆنا درایە بایدن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share