ڕونکردنەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دوو موچەییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی دوو موچەییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “موچەکان بە ئەمانەتەوە لە گەنجینەکان دانراون”.

وەزارەتی دارایی لە ڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت، ” له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ مه‌به‌ستی جێ به‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری  سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون، تا ئه‌و كاته‌ی ڕیکارە یاساییەکان تەواو دەکرێت”.

وەزارەتی دارایی لەبارەی گەڕانەوە یان بڕینی یەکێک لە موچەکانی ئەو فەرمانبەر و موچەخۆرانە ئەم مەرجانەی داناوە:

1- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.

2- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیراو لەلایەن فەرمانگەکەی.

3- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاشیگەیاندووە ئەوان هۆكارنین‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێ به‌جێكردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی "کۆرۆنای جۆری هیندی" بڕیاریدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد پێیەکی خستە یاری کۆتایی یوروپالیگ و ڤیاڕیاڵ لە ئارسیناڵی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share