(ڤیدیۆ) یونایتد پێیەکی خستە یاری کۆتایی یوروپالیگ و ڤیاڕیاڵ لە ئارسیناڵی بردەوە

مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی یوروپالیگیان لە ڕۆما و ئارسیناڵ بردەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە گرنگترین یاریدا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری ڕۆمای ئیتاڵی کرد و یاریی نێوانیان بە ئەنجامی (6-2) لەبەرژەوەندی ئینگلیزەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕۆما لە خولەکەکانی 15 و 34 لەلایەن لۆرینزۆ پیلیگرینی و ئیدین دزیکۆ، گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی نۆ و 48 و 64 و 71 و 75 لەلایەن برونۆ فێرناندێز (دوو گۆڵ)، ئیدینسۆن کاڤانی (دوو گۆڵ)، پۆل پۆگبا و ماسۆن گرینوودەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی دیکەدا، ڤیاڕیاڵی ئیسپانی لە “لا سیرامیکا” بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر ئارسیناڵ بە ئەنجامی (2-1) تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڤیاڕیاڵ لە خولەکەکانی پێنج و 29 لەلایەن مانو تریگیرۆس و ڕائول ئالبیۆل، گۆڵەکەی ئارسیناڵ لە خولەکی 73 لەلایەن نیکۆلاس پیپی-یەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/hccgwv

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر یونایتد بەر لە یاری گەڕانەوە پێیەکی خستە یاری کۆتاییەوە و ڤیاڕیاڵ توانی پێشەنگی لە ئارسیناڵ بگرێت، بەوپێیەی لە یاری گەرانەوەدا لە “ئیماراتس” پێویستی بە یەکسانبوون دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share