وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی “کۆرۆنای جۆری هیندی” بڕیاریدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی “کۆرۆنای جۆری هیندی” چەند بڕیارێکی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە هەر کەسێک ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێتەوە هەرێم کەرەنتینە دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە چەند ڕێنماییەکەدا بەڕێوبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە هەر کەسێک لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێتەوە پێویستە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەتەنتینە بکرێت.

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم هەر کەسێک لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێتەوە ئەگەر دووجاریش پشکنین بکات و نێگەتیڤ بێتەوە ئەوا هەر دەبێت لە ماڵەوە کەرەنتینە بکرێت و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە چاودێری دەکرێت.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە کارەکەیان دەبەستنەوە بە پارەوە

بابەتی دواتر

ڕونکردنەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دوو موچەییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share