پارێزگاری سلێمانی: زیاتر لە 24 ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی سلێمانی خەرجدەکرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیار و 318 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی ژمارەیەک لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی ستراتیژی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر داخوازیی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (7931) لە 29/11/2020دا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە نوسراوی ژمارە(2557) لە 25/2/2021 و دوای کۆبوونەوەی بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا، بە بەشداریی و پشتیوانیی وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی و فەرمانگاکانی سەرۆکایەتیی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تر، ڕەزامەندیی درا، لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو 318 ملیۆن دینار.

پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ 22 پرۆژەی جیا جیای خزمەتگوزارییە لە سەرجەم سنوری پارێزگای سلێمانی کە پێشتر ئەو پرۆژانە تەواو نەکراون، هەروەها بەشێکیشی تایبەتە بە جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی ستراتیژی نوێ لە پارێزگاکە”.

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە 5/11/3023 لە 25/4/2021 دا ڕەزامەندیی خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراوانەی ڕەزامەندییان لەسەر درابوو، پەسەندکرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکرد دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی پرۆژە وەستاوەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی کار و بوژانەوە لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا.

پڕۆژەکان بریتین لە:

بابەتی پێشتر

"هازارد لە بەرشلۆنە دەبووە باشترینی جیهان"

بابەتی دواتر

لە هەرێم زیاتر لە هەزار توشبووی كۆرۆنا و 973 چاكبونەوە تۆماركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share