“هازارد لە بەرشلۆنە دەبووە باشترینی جیهان”

جۆن بیکۆ پێی وایە هازارد لە پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڵەیکردووە

لێپرسراوی پێشووی کارەکانی ئیدین هازارد دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانەکە بە پەیوەندیکردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە هەڵەیەکی گەورەیکردووە.

لێپرسراوی پێشووی کارەکانی هازارد، جۆن بیکۆ لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی ” Dernière Heure”ی بەلجیکی ڕاگەیاندووە، ” هازارد هەڵەیکرد لەو کاتەدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، یاریکردن بۆ ڕیاڵ بڕیاری دڵ بوو، وەرزی ڕابردوو ئامۆژگاریم کرد ئەو هەنگاوە نەنێت”.

بیکۆ لەبارەی بۆچوونەکانیەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ” خەڵکی ئەوە لەبیردەکەن کە یانەیەکی گەورەی وەک ڕیاڵ پێویستی بە توانستی جەستەیی زیاتر و خێرایی و بەهێزییە، تەنانەت بەهرەی ناوازەی وەک جەیمس ڕۆدریگێز نەیانتوانیوە لە یانەکە خۆیان بگونجێنن”.

جۆن بیکۆ، لێپرسراوی پێشووی کارەکانی ئیدین هازارد

کەسایەتیەکە دەربارەی باشترین بژاردە بۆ هازارد، دەڵێت، ” بەرشلۆنە بۆ هازارد دەبووە باشترین یانە، ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک، لە یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام تۆپ لەنێو پێیەکانیدا دەبوو، لەگەڵ ئەواندا تۆپ خێراترە و لەناو یاریگا سەربەستی زیاتری پێدەدرا، بەم چەشنەش دەبووە باشترینی جیهان”.

بیکۆ لە سەرەتاکانی ژیانی وەرزشیی هازاردەوە لەگەڵیدا بەردەوامبووە و لە ساڵی 2013 جیابوونەوەیان ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

كەسێك لەكۆیە گیانیلەدەستدا، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە و ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: زیاتر لە 24 ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی سلێمانی خەرجدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share