وەزارەتی کارەبا: کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی خورمەڵە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، بەهۆی لیکی غازەوە لە کێڵگەی خورمەڵە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە چاکسازی لە کێڵگەکەدا دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو چاکسازییەوە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، بەوەش پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی چاکسازییەکەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ میترۆپۆلیتانۆ دانسی سه‌رکه‌وتنی کرد

بابەتی دواتر

بەشێک لە دارەکانی شاری یاریی هەڵەبجە دەبڕدرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵاتی كامەران نەجم دابەشدەكرێت

ئاژانسی مێترۆگرافی، خەڵاتی كامەران نەجم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، خەڵاتەكە خۆی لە دوو بەخششدا دەبینێتەوە. ئاژانسی مێترۆگرافی ڕایگەیاند، خەڵاتەكە…
Total
0
Share