کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک بە مردوویی دۆزرایەوە

کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک رایگەیاند، کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گەراجی ئەکادیمییای فەرماندەیی پۆلیس بەمردوویی دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پۆلیسە کارمەندی فەوجی سێی هێزەکانی پۆلیسی ئامادەی کەرکوکە، مەشق و راهێنانی لە ئەکادیمییای فەرماندەیی پۆلیس هەبووە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی مەشقەکەی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە چووەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی و گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: کێشەی دەرمان بەردەوامبێت ناچاردەبین هەندێک لە نەخۆشخانە و بەشەکان دابخەین

کێشەی کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ماوەی ساڵێکە بەردەوامە بەڵام ئێستا دۆخەکە بەرەو کۆتاییهاتن و نەمانی دەرمان…
Total
0
Share