لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک برینداربوو

لەسەر رێگای کەلار-خانەقین نزیک خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار-خانەقین نزیک خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری ڤاڵڤۆ تەنکەر لەگەڵ ماتۆڕسکیلێکی دووتایە پێکیاندادا کە بە ئاراستەی کەلار رۆیشتوون.
دەشڵێت، “بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو کە لەدایکبووی ساڵی 2005ەو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

May be an image of motorcycle and dirt bike

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم فەرمانبەران
تایبەتە بە ڕێكخستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕێكخستنەوەی ڕاژە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەگرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە پەیكەربەندیی ئەنجومەنی ڕاژە…
Total
0
Share