ئەم شەقامەی سلێمانی دادەخرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لەبەردەرکی سەرا، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی كاوه كراوه دەبێت بە رووی شۆفێراندا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، بە مەبەستی سازدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لەبەردەرکی سەرا، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 2:00 ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر 11:00 ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت بەم شێوەیە، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی كاوه كراوه دەبێت بە رووی شۆفێراندا”.

فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7:00 دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share