داعش هێرشی بۆ سەر گوندێكی خانەقین ئەنجامدا

دوو کەس برینداربوون

پاشماوەی چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندێكی سەر بە قەزای خانەقین و بەهۆیەوە دوو دانیشتووی گوندەكە برینداربوون.

عەمید نەبیل محەمەد، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆ سەر گوندی کریم داود ئەنجامدا و لە ئاکامدا دوو کەس برینداربوون.

وتیشی، “لەئێستا شەڕ لەناو گوندەکەدا نەماوە، بریندارەكانیش بۆ چارەسەری برینەکەیان ڕەوانە نەخۆشخانەی خانەقین کراون”.

شەوی ڕابردووش لەلایەن ژمارەیەك چەكداری داعشەوە موختای گوندێكی ناوچەكە كوژرا.

بابەتی پێشتر

عێراق گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هندستان هەڵپەسارد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یاری چوونی نیوەی کۆتایی نێوان ڕیاڵ و چێڵسی بە یەکسانبوون کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كوڕێك لەلایەن باوكییەوە كوژراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share