مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 66 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا، 66 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، كە زۆرینەیان بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بوون.

بەگوێرەی ئامارێكی تەندروستی سلێمانی، ئەو 66 حاڵەتی گیان لەدەستدانەی لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە، 39 كەسیان لەڕەگەزی نێربوون، و 27 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ڕونیشیكردوەتەوە، ئەو حاڵەتانەی لە پەیمانگای پزیشكی دادیی تۆماركراوە، 24 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سوتاووی و پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە بووە.

باسیلەوەشكردووە، پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیكەش بەهۆی خۆخنكاندن و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەباوە تۆماركراوە.

بابەتی پێشتر

دادگایەكی كەنەدا عێراقییەك بە ڕفاندنی كچێكی خۆی تۆمەتباردەكات

بابەتی دواتر

نرخی سوتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان دابەزێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
Total
0
Share