(ڤیدیۆ) یاری چوونی نیوەی کۆتایی نێوان ڕیاڵ و چێڵسی بە یەکسانبوون کۆتاییهات

یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی نێوان ڕیاڵ و چێڵسی بە یەکسانبوون کۆتاییهات

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕووی چێڵسی بووەوە و یاری نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری چێڵسی کرد، یاریی نێوان دوو زەبەلاحەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

ڕاهێنەران، زینەدین زێدان و تۆماس توخێل بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ وردەکارییە تاکتیکیەکاندا کرد، لەهەردوو تایمەکەدا سەرەتا بلوزی لەندەن باڵادەستی نیشاندا و لە کۆتاییەکاندا یانەی شاهانە.

گۆڵەکەی چێڵسی لە خولەکی 14 لەلایەن کریستیان پولیسیچ، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 29 لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی یەکسانبوون باڵی بەسەر یارییەکەدا کێشا و هیچکام لە جەمسەرەکان براوە نەبوون، بەڵام تۆمارکردنی گۆڵێک لە یاریگای ڕکابەردا بۆ یاری گەڕانەوە لە ستامفۆرد بریج چانسێکی باشتر بە ئەستێرەکانی بلوزی لەندەن دەبەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share