ڕوونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كوڕێك لەلایەن باوكییەوە كوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 5:30 ی خولەكی ئێوارە،  پۆلیسی هەولێر ئاگاداركراوەتەوە لە ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی زاگروس كە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كەوا كەسێكی تەمەن (31) ساڵ كوژراوە و دوای بە دواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری دەركەوت ناوبراو لەلایەن باوكییەوە كە تەمەن (55) ساڵە كوژراوە و ڕووداوەكە لەسەر كێشەیەكی خێزانی بووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە كردووە، پەڕاوی لیكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

شوان عەتووف بۆ جەژن لە دوو فیلمدا دەردەكەوێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی ناوچەی تانجەرۆ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
Total
0
Share