کونسوڵخانەی ئەمریکا رووبکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی ڤیزاوە بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای خوێندنەوە لە وڵاتەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەڵە تێگەیشتن لای خوازیاران هەیە چاوپێکەوتنی ڤیزا بڕیار لەبارەی وەرگرتن یان رەتکردنەوەی دەدات.

کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، “یەکێک لەو ھەڵەتێگەیشتنە باوانەی لەسەر ڤیزا ھەیە ئەوەیە، ڤیزای خوێندنم پێنەدرا لەبەرئەوەی کاتی چاوپێکەوتنەکە کورت بوو و ئەو کەسەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردم سەیری بەڵگەنامە داراییەکانی نەکردم”.

کونسوڵخانە ئەم جۆرە تێگەیشتنە راستدەکاتەوە و روونیکردووەتەوە، “راستییەکەی ئەوەیە، وەرگرتنی ڤیزای خوێندن بۆ ئەمریکا لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنەکە بڕیاری لێدەدرێت و لەسەر بنەمای بەڵگەنامەکان نیە، بڕیاری ئەو ئۆفیسەرەی چاوپێکەوتنەکە ئەنجام دەدات زۆرتر پەیوەستە بەو زانیاریانەی کە داواکاری ڤیزاکە دەیخاتەڕوو لە بەرامبەر ئەو پرسیارانەی لێی دەکرێت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “خوێندکاران پێویستە بتوانن ئەوە بۆ ئەو ئۆفیسەرەی چاوپێکەوتنەکە ئەنجامدەدات روونبکەنەوە کە مەبەستی گەشتەکەیان خوێندنە و دەتوانن دارایی خوێندنەکەیان دابین بکەن و ڤیزەکەیان بەشێوەیەکی دروست بەکاردەھێنن و ویستی گەڕانەوەیان ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی ماوەی کاتی مانەوەکەیان لە ئەمریکا”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا جەختدەکاتەوە، ئەو ماوەی چاوپێکەوتنەکە ھێندەی ئەو زانییاریانە گرنگ نیە کە داواکاری ڤیزا لە کاتی چاوپێکەوتنەکە دەیخاتەڕوو، کونسوڵی ڤیزا راھێنانی وەرگرتووە تا بتوانێت بۆ ھەر داواکارێکی ڤیزا مامەڵەی دیاریکراوی خۆی لەگەڵدا بکات و ڤیزا بدات بەو کەسانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share