هەولێر.. كەسێك بەتۆمەتی 15 جار دزیكردن لە ماركێتێك دەستگیركرا

پارە و كەلوپەلی بردووە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی 15 جار دزی لە ماركێتێك كردبوو، دەستگیركرا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، نوسینگەی باكووری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.م.ح) دەستگیركرد، كە لە گەڕەكی (نازناز) لە ماوەی مانگێكدا 15 جار دزی لە ماركێتێك كردووە و پارە و كەلوپەلی بردووە.

دەشڵێت، تۆمەتبار دانینا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوە لەسەر دوو موچەكان دەدات

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
Total
0
Share