ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

ئەو فۆرمانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوو بۆ کەمدەرامەتان بڵاویکردەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان 19 هەزار و 545 فۆرم پڕکراونەتەوە.

لە راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر تاوەکو ئێستا لە پارێزگاى هەولێر هه‌شت هەزار و 140 فۆرم، پارێزگاى سلێمانی 6 هەزار و 922، پارێزگاى دهۆک دو هەزار و 189 فۆرم، پارێزگاى هەڵەبجە 208 فۆرم، ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین 208 فۆرم، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان 890 فۆرم، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ 411 فۆرم، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران 474 فۆرم و شوێنی دیارینەکراویش 103 فۆرم بۆ ئەو یەکانە پڕکاوەتەوە.

پێشتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاراکردنی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانی راگەیاند کە بەشێوەی ئۆنلاین پڕدەکرێتەوە و تا کۆتایی ساڵ کارا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: تائێستا هه‌زاران كه‌س مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌ نایاسایی وه‌رده‌گرن

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر و پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشینكراون به‌رده‌وامه‌ و…
Total
0
Share