پیاوێک بە مردوویی لە شەقامێکی سلێمانی دۆزرایەوە

بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەقامێکی سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزراوتەوە کە پێدەچێت ڕەقبوبێتەوە و مردبێت.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسە براوەتە نەخۆشخانەی شار، پێدەچێت بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەستدابێت، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە”.

بەپێی زانیارییەکانی فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەو کەسە لە نزیک نەخۆشخانەی شار دۆزراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە و کەس نەچووە بۆلای، نازانرێت کێییە و ناسنامەی دیار نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share