ئەمڕۆ، سێشەممە ململانێی یانەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت، هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووریش یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی قەتەر ئەنجامدەدەن.
لە ئەمریکای باشوور کێبڕکێی هەڵبژاردە گەورەکان لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکان بەردەوامدەبێت و چەندین یاری بەهێز دەکرێن.
لە گرنگترینیاندا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای هێرناندۆ سیلیس ڕوبەڕوی بۆلیڤیای خاوەن یاریگا دەبێتەوە، ئەم یارییەش یەکێک دەبێت لە قورسترین تاقیکردنەوەکان بۆ مێسی و هاوەڵانی بەهۆی بەرزی خاکی بۆلیڤیا لە ئاستی دەریاوە.
پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین
بۆلیڤیا – ئەرجەنتین (11:00)
ئیکوادۆر – ئورۆگوای (12:00)
ڤەنزوێلا – پاراگوای (1:00)
خولی نەتەوەکانی ئەوروپا
ئازەربایجان – قوبرس (7:00)
لاتیڤیا – ماڵتا (7:00)
ئەڵمانیا – سویسرا (9:45)
ئۆکرانیا – ئیسپانیا (9:45)
مۆنتینیگرۆ – لۆکسمبۆرگ (9:45)
فارۆ ئایسلاند – ئەندۆرا (9:45)
لیشتنشتاین – سان مارینۆ (9:45)